کاروان گەزنەیی وتیشی، ئەگەر ئەزموونی ھەولێر و دھۆک، ڕاپێچکردنی خەڵکبێت بۆ زیندان؛ کپکردنی دەنگی ئازا و ئازاد بێت؛ بەرزکردنەوەی باڵەخانەی مەسئولیین و فەقیرترکردنی ھەژاران بێت؛ نەھێشتنی چینی ناوەند و نەھێشتنی بازرگانی بچوکبێت؛ زیادکردنی ڕێژەی بێکاری و دانەمەزراندن بێت؛ دابەشکاری و داگیرکاری زەوی و لافا و نەبوونی ژێرخانی ئابووری بێت؛ ناشەفافی مەلەفی نەوت و دیار نەمانی سەدان ملیار دیناری نەوت و داھاتی ناوخۆ و غەدرکردن بێت لە پێشمەرگە و ئاسایش و ھێزەکانی ناوخۆ؛ بێمنەتی سەرشاشە و موجامەلەی ژورە داخراوەکانی بەغداد بێت؛ بێدەنگ بوون بێت لە ئاست داگیرکاری وڵاتان؛ ئەوە ئەو ئەزموونە پیرۆز بەخۆتانێت!