پۆلیسی ھەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ھۆگر عەزیز وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیس ھەولێر رایگەیاند، ئەو دوو تۆمەتبارە پێشینەی تاوانیان ھەبووە ماوەیەکی کەم بووە لە زیندام ھاتوونەتە دەرەوە پاشان لەلایەن دادگاوە داوکراونەتەوە.
وتیشی، بەھەوڵی ھێزەکانیان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیرکران و ئوتومبێلەکانیش رادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە.
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیس ھەولێر ئاشکراشیکرد، لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا ٣٢ تاوانی دزینی ئوتومبێل لە ھەولێر روویداوە تائێستا توانراوە ٣٠ ئوتومبێلیان بۆ خاوەنەکانیان بگەرێنرێتەوە تەنھا دوو تاوانیان ماوە ئەوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.