کەشناسی ھەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ئاشکراکرد
ئایار
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی ٢٤ سەعاتی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە قەزای قەرەداغ ٤٨ ملیم و لە ناحیەی بەرزنجە ٣٨ ملیم و لە قەزای چوارتا ٣١.٥ ملیم و لە قەزای پێنجوێن ٣٠.٨ ملیم باران باریووە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی راشیگەیاند، لە سەنتەری شاری سلێمانی ١٨ ملیم و لە سەنتەری شاری کەرکوک زیاتر لە حەوت ملیم و لە سەنتەری شاری ھەولێر ٥.٤ ملیم و لە سەنتەری شاری دھۆک ٣.٧ ملیم و لە سەنتەری شاری ھەڵەبجە ٤.٤ ملیم بارانباریووە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ کەشی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بارانبارینە لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بە لاوازی دەمێنێتەوە و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆک ئەگەری نمە بارانی کەمی ھەیە و لە ئێوارەدا کۆتایی بە کاریگەری ئەم شەپۆلە دێت.