شەوی رابردوو لانیکەم ١٠ خۆپیشاندەر لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو خۆپیشاندەرانە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا، مێردمنداڵ و گەنجیشیان تێدایە.
ھاوکات بینای قائیمقامی شاری بۆکان لەلایەن خەڵکەوە گەمارۆدراوە و ئەگەری کەوتنی ھەیە.
خۆپیشاندانەکان لە ئێران و شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دوو مانگی تێپەڕاند و بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤ ئێران، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە، ٣٤٢ کەس کوژراون، کە ٤٣ منداڵن و ٢٦یان ژنن.
بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران کۆببێتەوە.