بڕیارە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێبکات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای بەرکارکردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلکترۆنی و مامەڵە ئەلکترۆنییەکان و پڕۆژە یاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورا بکرێت.

ھەروەھا دەنگ لەسەر داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی "شایان کاکەساڵح محەمەد" لە ئەندامێتی پەرلەمان دەدرێت. 

لە کۆبوونەوەی دوێنێشدا، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری دا، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عێراقی ھەموارکراو کرد.