ئۆتۆمبێلێک لە شەنگال بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێکرا
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەسەر رێگای نێوان ناحیەی گرعزێر و گوندی سکێنیە لە رۆژئاوای قەزای شەنگال فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج.
وتشی، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، دوو کەس کوژران و سێ کەسی تریش برینداربوون.
ئەو بۆردومانەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەمە سێیەمین جارە ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج کە بەھۆیەوە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.


