زیاتر لە ١١٣ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکی تۆڕی ئاوی سلێمانی خەرج دەکرێت
لاڤە
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆسەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری سلێمانی،ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ١١٣ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەی راکێشانی تۆڕی ئاو لە گەڕەکی ھۆمەرەکوێر لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی.
ئەو بڕە پارەیە لەسەر رێژەی ١٧٪ی داھاتی ئاوی سلێمانییە و بەپێی ریزبەندی پلانی ئەمساڵ و بە گوێرەی یاسا و رێنماییەکانی دارایی تایبەت بە داھات خەرج دەکرێت.
پڕۆژەکەش کاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدانی پڕۆسەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لەو گەڕەکەی شاری سلێمانی دەبێت.