لە شاری مھاباد خۆپیشاندەران ئاگریان لە ژمارەیەک دامودەزگای حکومی بەردا
لاڤە
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لە چلەمین رۆژی ناڕەزایی و مانگرتنی جەماوەری دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، سێ کەس لە مھاباد و سنە و قەسری شیرین بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران.
لە مھاباد لە دوای رێوڕەسمی بەکاخسپاردنی کوژراوەکە، خەڵک بەرەو بینای فەرمانداری ئەو شارە بەڕێکەوتن و گەمارۆیاندا و دواتر ئاگریان لە ژمارەیەک دامودەزگای حکومی بەردا و ھێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد.
"ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێرانیش رایگەیاند، ئاژەوەگێڕی ئەمدواییەی شارەکانی ئێران رێخۆشکەر بووە بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی. وتیشی، دوژمن بە رەسمی شکستی سیاسەتی فشاری راگەیاندووە و ئێران بە خێرایی لە بەرەوپێشچووندایە.



