وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لەبارە دەنگۆی دواکەوتنی مووچە روونکردنەوە دەدات
ئایار
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ٨٥٪ی داھاتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەیە و لەئێستاشدا حکومەتی عێراق ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نانێرێت.
وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە دەکەن راست نین و ھیچ لایەنێکی رەسمی نەیووتووە دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت، بەڵکو بەمنزیکانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە رادەگەیەنێت.



