سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەندازیار وریا نوری خەفاف دەکات
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەندازیار وریا نوری خەفاف
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیار و کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی (وریا حاجی قادری خەفاف)ـمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. لەخوای گەورە داواکاری رۆحی کۆچکردوو بەبەھشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢