ستران عەبدوڵا: ھەموو کوردستان بە مەیدانی خەباتی یەکێتی دەزانین
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لەو گفتۆکراوەیەدا ستران عەبدوڵا، تیشکی خستە سەر ئەزموونی رۆژنامەوانی و کاری سۆشیاڵ میدیا لە رابردوو و ئێستادا ، ھەروەک تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بواری پەیوەست بە کاری رۆژنامەگەری و راگەیاندن و چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی وقۆناغەکانی چاپ کردنی رۆژنامە.
لەبەشێکی تری قسەکانداو روو لەکادیرانی ئامادەبوو ستران عەبدوڵا ووتی ، ھەموو کوردستان بە مەیدانی خەباتی یەکێتی دەزانین لە رووی سیاسی و لە رووی راگەیاندنیشەوە ، ھەموو دەزانین ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانە ، سیاسەتی رەسمی لە ھەولێرە ، بەڵام راستیەکەی سیاسەتی حەیەوی(زیندوو)ی کوردستان لە سلێمانیە.
لە بەشێکی گفتوگۆ کراوەکەدا ، کادرانی سەنتەری گەشەپێدانی تواناکانی کادیر لە ھەولێر سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان دەربارەی کتێبی لەغەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیاڵ میدیا خستەروو و لەلایەن ستران عەبدوڵاوە وەڵامیان درایەوە و گفتوگۆیان لە بارەیەوە کرا.


