د.سۆران جەمال تاھیر وتەبێژی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای راسپاردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، یەکەمین سەردانی بۆ لای سەرۆک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی دید و ھەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە میکانیزمی پێکھێنانی حکومەت و زامنکردنی مافەکانی گەلی کوردستان.

وتیشی، پشکی کورد لە حکومەتی داھاتووی عێراق چوار وەزارەتە، وەزارەتێکیان سیادییە، چاوەڕوان دەکرێت، یەکێتی دوو وەزارەتیان وەربگرێت، لەگەڵ ژمارەیەک دەستە و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی.