بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سکاڵاکە سەبارەت بە یاسای خانەنشینی گشتییە، کە لەسەر سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمار کراوە.

وتیشی، خانەنشینان داوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ی ھەموارکراو دەکەن، لەبری یاسای خانەنشینی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە عێراق ھەڵوەشاوەتەوە، بەڵام لە ھەرێم کاری پێدەکرێت و ئەوەش سەرپێچییە بۆ دەستور.

بەشدار حەسەن راشیگەیاند، بەھۆی ئامادەنەبوونی نوێنەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دادگاییکردنەکە بۆ ٨ی مانگی داھاتوو دواخرا.