لە ھەولێر گەنجێک بەدەستی برایەکی کوژرا
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێرەوە
دوای ئەوەی ئەمشەو ڕێکەوتی (١٨-١٠-٢٠٢٢) ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕووی داوە، دەستبەجێ ھێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن (٢٧ ساڵ) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشنکۆف) تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
ھێزەکانمان لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی کە ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر.


