رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور: لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا ٤١ رۆژنامەوان دەستگیر کراون
هادی
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور راپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان بڵاوکردۆتەوە، بەپێی راپۆرتەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکاندا لە شارەکانی ئێران ٤١ رۆژنامەنوس دەستگیرکراون، کە بەشێکی زۆری ئەو رۆژنامەنوسانە ژنن و دۆسیەکانیان رەوانەی دادگا کراون، بەوەش دەستگەیشتن بە زانیارییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور داوا دەکات، بە زووترین کات ھەموو ئەو رۆژنامەنووسانە ئازادبکرێن.



