پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای ھاوڵاتیان و لەسەر فەرمانی دادگا، تۆمەتبارێکیان لە شاری رانیە دەستگیرکردووە. 

راشیگەیاند، ئەو کەسە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ە و رەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە بۆ وەرگرتنی وتەکانی.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەو کەسە قاچاغچییە و بەشداربووە لە ناردنە دەرەوە ئەو کۆچبەرە کوردانەی ساڵی رابردوو لە کەناڵی ئینگلیز یەختەکەیان ژێرئاوکەوت و ژمارەیەکیان گیانیانلەدەستدا و تائێستاش تەرمی بەشێکیان نەدۆزراوەتەوە.