بارانباراین لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
کاریگەری دوو نزمە پەستانی لاوازی دەریای ناوەڕاست و نیمچە دوورگەی عەرەبی
لە رۆژی پێنج شەممەوە ٢٠-١٠-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە گشتی بۆ نیمچە ھەور و ھەندێ ناوچە لە ھەندێ کات بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت
رۆژی ھەینی ئاسمان بەردەوام نیمچە ھەور دەبێت لە ئێوارەدا ھەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان ,لە ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانکاری لە پێشبینیەکان ئەگەری باران بارین لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای ھەولێر و بارانێکی مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دھۆک ھەیە . باران بارینی پێشبینیکراو لەسەر سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانی تر .
سەنتەری سلێمانی و ھەڵەبجە ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕی دەبێت لە ھەندێ کاتدا
پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە ,خێرای با زیاد ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەی خێرا با زیاد دەکات بە تایبەت ناوچەکانی باشووری ھەرێم . لە کاتی نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری ھەورە تریشقە ھەیە . ئەو ناجێگیریەی کە دروست دەبێت تا رۆژی دووشەممە لەسەر کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت .
بەشی پێشبینی