ئاگاداری لەمەڕ ئاسانکاری نوێ بۆ سەردانی ھاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئێران

ئاگاداری ھاووڵاتییانی بەڕێزی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەکەینەوە، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، شێوازی گەشتی ھاووڵاتیانی عێراقی کە پاسپۆرتی ئاسایییان ھەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران تا راگەیاندنی دواتر بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت: 

 ھاووڵاتییانی عێراقی لە کاتی ھاتنەناو خاکی ئێران لە ڕێگای وشکانی و ئاسمانی و شەمەندەفەر و دەریاوە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزە نییە و زانیاریەکانیان لە کاتی گەیشتنیان بۆ سنورەکان لەلایەن پۆلیسی جێگیر لە سنوورەکانی ئێرانەوە تۆمار دەکرێن و مۆڵەتی چوونە ژوورەوەی یاساییان بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ پێ دەدرێت. 

*تێبینی گرنگ:
- ئەو ھاووڵاتییە عێراقیانەی کە بە مەبەستی مەبەستی خوێندن، کار، وەبەرھێنان، کاری رۆژنامەوانی و ڕۆژنامەنووسی، یاخود خوازیاری ڤیزای خێزان (خانوادەی ھاوسەر ئێرانی) ن، پێویستە لە ڕێگەی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دەرەوەی وڵات ڤیزای پێویست وەربگرن. 

- ئەم ئاسانکاریانە لەخۆگرتەی ھاتنە ژوورەوەی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراقیە لە سەرجەم سنورە رێگەپێدراوەکانی ئێرانەوە.

- پابەندبوون بە ڕێکار و ڕێسا تەندروستییەکانەوە پێویست و گرنگە: پێویستە پێش چوونە ژوورەوە بۆ ناو خاکی ئێران کارتی ڤاکسین کە لانی کەم دوو دۆزی پێوەبێت یاخود پشکنینی کۆرۆنای نێگەتیڤ کە کەمتر لە ٧٢ کاتژمێیری بەسەردا چووبێت، بخرێتەڕ