وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ٢٠ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکرنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت، ھەموو خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بە ١٠٠ ھەزار دینار پێدەدرێت، کە بەرێژەی ٦٥٪ لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتیکراوە و ھاوڵاتیش تەنیا ٣٥٪ی پارەکە دەدات.

راشیگەیاندووە، ھەر کاتێک حکومەتی فیدراڵ نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان بنێریت، بەو نرخە دەدرێتە ھاووڵاتیان کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دیاریدەکرێت.

لە کاردانەوەی ئەو روونکردنەوەیەدا، کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، ئەوە تەنھا بازرگانیکردنە بە ھاوڵاتییانەوە، چونکە ھەموو ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٥٨ ملیۆن لیتر ھەیە و تەنھا ٥٨ ملیۆنی بۆ ناوچە شاخاوییەکانە. 

وتیشی، لە دوایین کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسیان لەوەکردووە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٠ ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ قۆناغی یەکەم و بەڵێنیاندا بە سێ قۆناغ بە شێوەی پاڵپشتی نەوت دابەشبکرێت