لە ماوەی رۆژێکدا ٤٠ حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ھیوا تۆمارکراوە
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا رایگەیاند، لە رۆژی یەک شەممە ٤٠ حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە و کۆدی بۆ کراوە، ھەروەھا ھەزار و ٢٩ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردوە، ٣ ھەزار و ٥٠٠ پشکنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە و ١٤٣ نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتوە و٢٠٥ نەخۆشیش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و سۆناریان بۆ کراوە.
راشیگەیاندوە، ٨٥ نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵ بووە و ٢٧٥ نەخۆش لە قاوشە جۆراو جۆرەکانی نەخۆشخانە داخڵ کراون.



