بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغداد کۆبووەوە
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە سەرکەوتنی یەکێتی لەم وێستگە گرنگەدا، جەختی لە جێبەجێکردنی خواست و مافە دەستووری و یاساییەکانی تری گەلەکەیان و یەکێتی کردەوە لە حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی دەوڵەتمەداری راسپێردراو، محەمەد شیاع سودانی. جەختیشی کردەوە پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزار، کارا و بەھێزبێت و پارێزگاری لە مافی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بکات.
بەشێکی تری کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە بەغداد تایبەت بوو بە پێویستی پتەوکردنی ئامادەیی سیاسی و رێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد وەک سەنگەری پێشەوەی خەباتی دیموکراتی و نیشتمانیی گەلەکەیان، لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێویست پەسەندکرا.
لە دوای ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلالەوە، یەکەمجارە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.



