لە دیدارێکدا ھەموو پشتیوانی و ھەماھەنگییەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ سەرۆککۆماری عیراق دووپاتکردەوە لەپێناو پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و ھەنگاونان بە ئاڕاستەی رێبازی سەرۆک مام جەلال کە خۆی لە تەبایی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان دەبینێتەوە.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، ھەڵبژاردنی د. لەتیف رەشید وەک

چوارەمین سەرۆککۆماری کورد لە مێژووی عێراقدا، شانازییەکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. وتیشی، لە ھەوڵەکانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە بەغداد بەردەوام دەبێن تاوەکو پارێزگاری لە پێگەی کورد بکەن.

لەبارەی حکومەتی نوێی عێراقیشەوە سەرۆک بافڵ وتی، باوەڕی تەواویان بە دەستوور و ھاوبەشیی راستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.ئەرکی حکومەتی نوێیە بە پشتبەستن بە بنەمای نیشتمانی و یەکسانی خزمەتی ھەمووتاکەکانی وڵات بکات بەبێ جیاوازی و هەنگاوی گەورە بنێت کە ڕووبەڕووبوونەوە و دژایەتی گەندەڵیدا.

وتیشی، لە ھەوڵەکانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە بەغداد بەردەوام دەبێن تاوەکو پارێزگاری لە پێگەی کورد بکەن.