بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کۆگای خوێندنگەیەکی سنووری ناحیەی تانجەڕۆی سلێمانی، چوار کەس برینداربوون، کە برینی کەسێکیان سەختە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە خوێندنگەی بەردەکەڕی بنەڕەتی لە تانجەرۆ، کۆمپانیایەک بە ھەڵە لە بری نەوتی سپی، بەنزینی بۆ ناردوون و بەھۆیەوە لە کۆگای خوێندنگەکە ئاگرکەوتووەتەوە.

وتیشی، مامۆستاکان نەیانزانیبوو بەنزینە و لەکاتی گواستنەوەی بەنزینەکە بۆ تەنکی خوێندنگەکە ئاگرکەوتووەتەوە و بەھۆیەوە یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستایەک و خوێندکارێک و کارمەندێک کە لەگەڵ تەنکەرەکەدا بوو برینداربوون و برینی کارمەندی تەنکەرەکە سەختە.