سەرۆک کۆماری میسر پیرۆزبایی لە د. لەتیف رەشید دەکات
هەژار
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پیرۆزبایی لە د.لەتیف رەشید کرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق و رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ھەموو کات و رەوشێکدا ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکاریکردنێکی عێراقە و خوازیاریشن لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و قاھیرە بەھێزتر بکەن و زیاتر بەرەوپێشی ببەن لە ھەموو بوارەکاندا.
لە بەرامبەریشدا د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، عێراق و میسر پەیوەندییەکی مێژوویی گرنگییان ھەیە و ھەموو کاتێکیش میسر رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە ھاوکاریکردنی عێراق و بە پێویستیشی دەزانن گرنگی زیاتر بەو پەیوەندییانە بدەن و بەھێزتریشی بکەن.



