سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا کە سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات، "د.لەتیف رەشید" بە رەسمی لە کۆشکی سەلامەوە لە بەغداد ئەرکەکانی پێدەسپێردرێت و ئاَڵوگۆڕی دەسەڵات لەگەڵ . بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشوو دەکرێت. 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، "د.لەتیف رەشید" بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ھەڵبژێردرا، دواتر لەبەردەم ئەنجومەنەکە وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد و دواتر محەمەد شیاع سودانی راسپارد بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێنێت.