بێبەرامبەر لە سەنتەرەکانی دڵ پشکنین و نەشتەرگەری بۆ کەسوکاری شەھیدان ئەنجام دەدرێت
کوردسات نیوز
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، بەپێی رێکەوتنێکی نێوان ھەردوو وەزارەتی کار و کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی تەندروستی، لەمەودوا پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیای، بەنوسراوی پشتگیری وەزارەتی کار و کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی لە سەنتەرەکانی دڵ لە پارێزگاکانی (ھەولێر و سلێمانی و دھۆک) بێ بەرامبەر لە سەنتەرەکانی دڵ پشکنین و نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام دەدرێت.



