لێبوردنی نێودەوڵەتی ھۆشداری دەدات لەبارەی توندوتیژی ھێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی سنە
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، چەندین راپۆرتیان بە دەست گەیشتووە لەسەر ئەوەی بەکارھێنانی چەک و گازی فرمێسکڕێژ و تەقە دژی خۆپیشاندەران لە سنە زۆر زیادیکردووە و گەیشتووەتە ئەوەی گازی فرمێسکڕێژ ھەڵبدەنە ناو ماڵی ھاووڵاتیانەوە.
داواشی لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ئاگاداری رەوشی شاری سنە بن و نیگەرانی خۆیان بگەیەننە باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکانیان، تا کۆتایی بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بھێنن.
رێکخراوەکە لێپرسراوانی ئێرانیشی تۆمەتبارکرد بە بڕینی ھێڵی ئینتەرنێت و تەلەفون.
سنە یەکێک بوو لەو شارانەی ھەر لەسەرەتاوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی گیانلەدەستدانی "ژینا ئەمینی" تیایدا سەریھەڵدا" و تائێستا دەیان کەس لەو شارە بوونەتە قوربانی.


