لە ھەولێر کەسێک ئەمبوڵانسێکی لەناو فەرمانگەیەکی تەندروستی دزی و ھەڵات
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر ئاگادارکرایەوە کە لەناو فەرمانگەی تەندروستی (کۆنتڕۆڵی ١٢٢) کەسێک کە پێشتر کارمەند بووە لە فەرمانگەکە، ئەمبوڵانسێکی بردووە و ھەڵاتووە.
راشیگەیاند، پۆلیس دەستیان کرد بە بەدواداچوون و توانییان لە شەقامی ١٠٠ مەتری ھەولێر نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری، ئەمبوڵانسێکە و شۆفێرەکەی بدۆزنەوە و دەست بەسەر ئەمبوڵانسەکەدا بگرن و شوفێرەکەشی دەستگیر بکەن.
پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکانی بەکارھێنابوو، ئێستا بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کراوە.



