لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان تەمەنی حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێمیش درێژ دەکرێتەوە
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٩ رۆژی تر وادەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، بەڵام بەھۆی ئەنجام نەدانی ھەڵبژاردن لەم مانگەدا و دواخستنی بۆ کاتێکی نادیار، پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی درێژکردنەوەی وادەی ئەم خولەیە و رۆژی یەک شەممە دەنگدان بۆ پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق) دەکرێت.
بە پێی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، تەمەنی سەرۆکایەتییەکە پەیوەستە بە تەمەنی پەرلەمانەوە و بەو پێیەش پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی، تەمەنی حکومەتی ھەرێم و سەرۆکایەتیی ھەرێمیش درێژدەکرێتەوە.


