بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی
ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی :
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیھان دەکەم.
ھیوادارم ئەم یادە پیرۆزە ھاندەرێکی گرنگ بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان، پەرەپێدانی رۆحی لێبووردەیی و پاراستنی بەھا پیرۆزەکان.
رێزگرتن لە جیاوازییەکان و بەکلتوورکردنی یەکترقبووڵکردن بە دەنگ و رەنگە جیاوازەکانەوە، نیشانەی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و ئاشتیخوازە. ھیوادارم ھەموومان لەو پێناوەدا خەبات بکەین و ئاشتی و برایەتی ئامانجی ھەموولایەک بیت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


