ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، پاش ئەوەی چەند کەسێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زانیاریان پێداین و داوای لێپرسینەوەی یاساییانکرد لە تۆمەتبارێکی نەناسراو کە لە ڕێگەی ھاتووچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو ھێماکانی ئاگادارکردنەوەی ھاتوچۆ لێدەکاتەوەو دەیدزێت پەیوەندیکرا بەو کەسانەوە.

دەشڵێت، پاش تێپەڕبونی کەمتر لە سەعاتێک لە داواکەی ھاوڵاتیان  تۆمەتبارێک بەناوی ( ک ، م ، ع  ) دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵ لەلایەن ھێزەکانمان لەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  دەستگیکرا.

تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە ویستویەتی تابلۆکان لەبازاڕدا بە فافۆن بفرۆشێت.

تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و لەسەر بڕیاری دادوەر دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئەو تابلۆیانەی لێیکردبۆوەو دزیبونی و بەتەمابوو لەبازاڕدا بیان فرۆشێت.