حەوت کەس وەک کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان خۆیان ناساندبوو، دەستگیر کران
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دەستیان گرتووە بەسەر چەند پارچە چەکێک و ژمارەیەک فیشەک و شانەی کڵاشینکۆفدا کە لەلای تۆمەتبارەکان بوون.
راشیگەیاند، "لە ئێستادا تۆمەتباران ( ێ،ی،ز لەدایک بووی ١٩٨٧)، (ا، س،م لەدایک بووی ١٩٩٩) ،( خ، ک، م، لەدایکبووی ١٩٩٣), ( ا، ا ،ا لەدایکبووی ٢٠٠١) ، ( ز،ڕ،ێ لەدایکبووی ١٩٧٣), ( ب،م،خ لەدایکبووی ١٩٩٩), ( ن،ف،ا لەدایکبووی ١٩٧٤)، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ١٥ لەیاسای چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە."
باسی لەوەش کردووە، " تۆمەتباران وەک کارمەندی ھێزە ئەمنیەکان خۆیان ناساندبوو، بەڵام کارمەندی ھیچ کام لە ھێزە ئەمینیەکان نین."



