بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم رادەگیرێت
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریداوە بەکارھێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم رابگرێت، وتیشی ئەو بڕیارە تەنھا پڕۆژەی ئینتەرنێتی میری دەگرێتەوە کە حکومەتی ھەرێم لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ فەرمانگەکانی دابین دەکات، سەرەتا بڕیارەکە بۆ ماوەی یەک ھەفتە جێبەجێ دەکرێت، دواتر ئەگەر سەرکەوتوو بوو، بڕیارەکە دەکرێت بە ھەمیشەیی.
بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دوپاتیشیکردەوە، بڕیارەکە بۆ ئەوەیە کە فەرمانبەران لە کاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی کاری لاوەکی نەبن و لە خزمەتی ھاووڵاتیاندا بن.


