"فەرھاد شامی" وتەبێژی ناوەندی پەیوەندییەکانی ڕاگەیاندنی ‌ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، بەھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین ئۆپراسیۆنیان بە سەرکەوتوویی لە کەمپی ھۆل ئەنجامداوە، وتیشی، تا ئەوکاتەی ناوچەکە لە گروپە سیخوڕییەکانی سەر بە دەزگای ھەواڵگری تورکیا و شانە نوستووەکانی داعش پاک نەکەنەوە، ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت.

ھاوکات، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ھێزەکانیان ١٣ کەسیان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکیان لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون، چەند کەسێکیشیان ئەندامی شانە نوستووەکانی داعشن.