سەبارەت بە وتەکانی سوپاسالاری ئێران و دوایین ھێرشەکانی ئێران بۆسەر ھەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوێنەر و وەفدە ئێرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە راگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام  ھەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئۆپۆزیسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە.

راشیگەیاند، لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون. سەرچاوەکەی وەزارەتی ناوخۆ وتیشی، ھەرێمی کوردستان، بە ھیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، رەزامەندی لەسەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم ھێرشانە نەداوە و بە تووندیش سەرکۆنەیان دەکەن.