رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بریندارێکی تری خۆپیشاندانەکان لە شاری پیرانشار گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کوردانەی لەو خۆپیشاندانانە گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەی ٢٠ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش کۆی گشتی گیان لەدەستدان ٧٦ کەسی تێپەڕاندووە. 

رێکخراوی ھەنگاو بڵاویشیکردەوە،  لە رۆژی دووشەممەوە تا ئێستا ٧٠ ژن لە شارەکانی رۆژھەڵات دەستبەسەرکراون و ناسنامەی ٥٢یان ئاشکرا بووە. 

ھاوکات "ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران بڵاویکردەوە، ھەمووان بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خەمبار بوون، ھیچ کەسیش پێویست ناکات لە دەربڕینی بیروڕاکانی بترسێت.

وتیشی، لە چەند رۆژی داھاتوودا راپۆرتێکی پزیشکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژینا دەردەچێت.