پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری تەواو دەکات
لاڤە
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستاندا، خوێندنەوەی دووەم بۆ ١٢ ماددە لە پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری کرا بە ئامادەبوونی "ئالان حەمە سەعید" وەزیری پەروەردە" و "د.سەیوان عەلی" بریکاری وەزارەتی پەروەردە.
ئەو ١٢ ماددەیە کە خوێندنەوەی دووەمیان بۆ کراوە تایبەتبوون بە دامەزراوە حکومییەکان و بازنەکانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامانجە تایبەتییەکانی باخچەی منداڵان و خوێندنی بنەڕەتی.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆش، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری تەواو دەکرێت.


