فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نیە، توندوتیژی دژی ژنان، تاوانە و دژی داب و نەریت و کەلتوری کوردەواری رەسەنە و لەو پیناوەشدا دەبێت یاساکان لە خزمەتی ئەو ئاڕاستەیەدا بن.

رونیشیکردووەتەوە،  مێژووی کوردستان پڕە لە نموونەی ئاکاری جوانی یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا. ئەوەش ئەو کوردستانەیە کە یەکێتی لە پێناوی دا خەبات دەکات. کوردستانێک کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێدابێت، بۆیە فراکسیۆنەکەیان ھەمیشە لەو پێناوەدا کاردەکات، سەرباری ئەوەی دووپاتی دەکەنەوە، ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتێک، یان یاسایەک دا نابن کە دژ بە بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت و رێزی ئایینەکانی تر و مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤیش دەگرێت.

فراکسیۆنی یەکێتی داواش دەکات لەسەر بنەمای پابەندبوونی پەرلەمانی کوردستان بە بەھا و بنەما سەرەکییەکانی شەریعەتی ئیسلامی، مامەڵە لەگەڵ ھەنگاوەکانی داھاتووی پێشنیازە یاساکە بکرێت، کە لە بنەڕەتدا خاڵی ھاوبەش و ھاوڕایی تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بووە.