"رائید راز فریا" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە کەسێک ھەڵی کوتاوەتە سەر ماڵی خەزوری لە گەڕەکێکی سلێمانی و لەئەنجامدا ھاوسەر و خەسوو و خەزووری بەسەختی بریندار دەکات، دواتر ئەوانیش کاردانەوەیان ھەبووە و زاواکەیان بریندارکردووە.

 وتیشی، ئەو کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە تەمەنی ٢١ ساڵە و بەبرینداری لە نەخۆشخانە دەستگیرکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوتەوە، کەسی تۆمەتباریش بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.

لەبارەی ھۆکاری رووداوەکەشەوە، وتەبێژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی کێشەیەکی خێزانییەوە رووداوەکە روویداوە.