بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر بانگھێشتی رەسمی حکومەتی بەریتانیا  ، ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی دەگاتە لەندەن و سبەینێ بەشداری لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی شاژن ئێلیزابێسی دووەم دەکات و لە ماوەی دوو رۆژی رێوڕەسمەکەشدا ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی سەرکردەکانی جیھان دەبێت.

رۆژی ١٩ ی ئەیلول شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە لەندەن بەخاکدەسپێردرێت و سەرکردەی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیھان بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن.