زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە راپۆرتی نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ ی پێگەی Webometrics جارێکی تر رانکینی زانکۆکانی لەسەر ئاستی جیھان و عیراق بڵاوکردەوە، وەک ھەمیشە و چەند بارە زانکۆی سلێمانی، بۆ ئەمجارەش بە ئاستێکی زۆر بەرزتر لە جارەکانی پێشوو پێشەنگە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر بەپێی راپۆرتە نوێیەکەی Webometrics زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە پلە یەکەمدایە و لەسەر ئاستی عێراق و جیھانیش چەندین پلە چووەتەپێشەوە.