دەقی پرسەنامەکە : 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و روناکبیر ، تێکۆشەری دیاری یەکێتیی  نیشتمانیی کوردستان ھەڤاڵ خەیری شەنگالیمان بیست.

ھەڤاڵ شەنگالی جگە لەئەرکی تێکۆشانی سیاسیی و چالاکێکی ئاوارەی ئێزدی نووسەرێکی دیاری رۆژنامەی ئیتحاد زمان حاڵی یەکێتییش بوو.

بەم بۆنەیەوە سەرخۆشی لە کەسوکار و خزمانی  کۆچکردوو و ھەڤاڵانی مەڵبەندی مووسڵ دەکەین. خوا لێی خۆش بێت و دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان و ھەموو لایەک بێت.
ماڵئاوا ھەڤاڵ خەیری شنگالی
مەکتەبی راگەیاندن
١٦-٩-٢٠٢٢