بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، کەسێک لە ڕێگەی فەیسبووکەوە ھەڕەشەی لە کچێک کرد  بوو، دواتر لەلایەن بەشی ئایتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشەوە سکاڵا تۆمارکرا و بەدواداچوون بۆ کەیسەکە کرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە بڕیاری دادوەر و بە (ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان) لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی ئاسایشەوە بڕیاری دەستیگرکردنی بۆ دەرچوو، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دانینا بە تاوانەکەیدا و رووبەرووی یاسا کرایەوە.