مەریوان کەریم، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەنھا ئەمڕۆ نزیکەی حەوت ھەزار زیارەتکاری رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران ھاتوونەتە ھەرێم و بە گشتیش نزیکەی ١٢ ھەزار زیارەتکار ھاتوونەتە ھەرێم.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشوازیکردن لە زیارەتکاران لە سنووری ھەرێمەوە بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە سنووری شاری مەریوانەوە بەھۆی زۆری زیارەتکاران ناو بە ناو ھاتنی زیارەتکاران رادەگرن و دواتر دەستپێدەکەنەوە. ویشی، ھیچ کێشەیەک بۆ گەشتیاران دروست نەبووە و ھاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەکەوە بەردەوامە.