ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی ( ١٦ )کگم ماددەی ھۆشبەری جۆری { تلیاک }دا گیرا.

لە راگەیەندراوێکیدا ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە چوارچێوەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی ھەر جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەر کە زیان بە ئابوری ھەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات ، 

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە چالاکی یەکەمدا دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون ھێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ٢٠٢٢/٧/٢٩ لە بۆسەیەکدا دەست بەسەر بڕی { ١٦ } کگم ماددەی ( تلیاک )دا گیرا کە لەناو ( غەتاس ) ی ئاودا شاردرابویەوە و تۆمەتبارێکیش بەناوی ( ڕ ، ک ، ح ) دەستگیرکرا ، تۆمەتبار لە دایکبوی ١٩٩٣ ی ھەولێرە، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری ( شیری ) پێبووە ، لە بازگەیەکی  دەروازەی شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و بەپێ ی زانیاریەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھێنرابوون .

لە چالاکی دووەمدا ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوەی وورد لە دەروازەی نێودەوڵەتی ( باشماخ ) لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٧/٣١ تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە ، کە دانیشتوی شاری (بۆکان) ە ، بەڕەگەز کوردە و لەدایکبوی  ١٩٧٠ بە ناوی ( م ، م ، ڕ ) خێزاندارە ، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە تلیاکەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان .

بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و دەستبەسەر تلیاکەکەدا گیراوە.