بە تۆمەتی دزیکردن پێنج کەس لە سلێمانی دەستگیرکران
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕزگاری سکاڵای تۆمار کرد کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دزی لێکراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو دوای گەڕان و بەدواداچونەکان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە ھەستاوە بەشکاندنی جامی ئۆتۆمبێلی سکاڵاکارو بڕی دوو ملیۆن دیناری بردووە.
راشیگەیاند، لەچالاکییەکی تردا و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بەھاوکاری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە پێنج تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لە چالاکییەکی ترداو لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک کە دزی لەماڵەکانیان کرابوو، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ئاشکراشیکرد، سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.