کەشناسی ھەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بە خۆوە دەبینێت لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی ھەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بە یەک تا دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو بەخۆوە دەبینێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی ھەینی:
ھەولێر : ٣٨
سلێمانی : ٣٧
دھۆک : ٣٦
کەرکوک : ٣٩
ھەڵەبجە : ٣٩
زاخۆ : ٣٧
سۆران : ٣٤
گەرمیان : ٤٢