شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارشاڵ سامی سامپسن راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و راوێژکاری ھێزەکانی بەریتانیا لە ھەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی چاکسازی پڕۆسەیەکی قورسە، بەڵام ئاستەم نییە و ئەوەی دەستیان داوەتێ بە ھاوکاری ھاوپەیمانان ئاسان نەبووە و جێگەی بایەخی زۆرە.

وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند، ئاستەنگ و لەمپەڕ ھەیە، بەڵام پێویستییان بە ھاوکاری ھەمەلایەنەی ھەمووان ھەیە.

راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیاش جەختیکردووەتەوە، بە تەواوی پشتیوانی و پشتگیری لەھەنگاو و بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، چونکە کورد و پێشمەرگە پێویستییان بە داڕشتنی ستراتیژیەتی دوورمەودایە بۆ دروستکردنی ھێزێکی تۆکمەی سەربازی یەکگرتوو.