یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داوا رەواکانی کلدۆئاشووری لە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن دەربڕی
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستان و پێویستی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کۆتاکان بەو جۆرەی لە قازانجی ویستی راستەقینەی کەمینە نەتەوەییەکان و گەشەکردنی دیموکراسی بێت، کرا.
وەفدی میوان ئاماژەیان بە پرۆژەیەکی تایبەتی ھەر پێنج حزب کرد بۆ ھەمواری یاساکە و جیاکردنەوەی لیستی دەنگدەرانی کلدۆ ئاشووری بە جۆرێک کۆتای کەمینەکان گوزارشتیان لێ بکات.
رەفعەت عەبدوڵڵا رایگەیان داواکانی ئێوە ھەمان داوای یەکێتییە کە وەک پرۆژەش پێشکەش کراوە و داکۆکی لێ دەکەین، چونکە ھەمان سیاسەتی رەوانشاد سەرۆک مام جەلالە کە ھەمیشە پەرۆشی رۆڵ و پێگەی کلدۆئاشووری و ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان و عیراق بوو ھەم لە دەستوری عێراق و ھەمیش لە ناو پرۆسەی سیاسی وڵاتدا.