ھاوڕێ مەلا ستار: یاسای وەبەرھێنان کۆمەڵێک دزی لە ھەرێم دروستکردووە
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ھاوڕێ مەلا ستار لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ھیچ پڕۆژەیەک لە ھەرێمی کوردستان نییە، کە بەرپرسێک یان سکرتێرەکەی تێیدا ھاوبەش نەبێت و ئێستا وەبەرھێنەران لە پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێم گەورەترن.
وتیشی، یاسای وەبەرھێنان کۆمەڵێک دزی لە ھەرێمی کوردستان دروستکردووە، بۆیە چەندینجار داوای ھەمووارکردنەوەی یاسای وەبەرھێنانیان کردووە، بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران بەجۆرێک لە جۆرەکان کەس ھەیە کە ھاوبەشە لەگەڵیان و ئەوەی لە سێکتەری وەبەرھێنان ھەیە تەنھا دزی و قۆڵبڕییە.